بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھۆی کۆچی دوایی "نەغەدە شێخ عەزیز شێخ بابە عەلی"هاوسەری د. مارف عومەر گوڵ پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خزمانی ھەشەزینی، خانەوادە و کەسوکاری خاتوو نەغەدە شێخ عەزیز شێخ بابە عەلی
بۆ كۆچی دوایی خاتوو نەغەدە، هاوسەری كۆچكردوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٢ی ئابی ٢٠٢٢