عێراق توانای بەرھەمھێنانی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ھەیە

2021-06-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق ئامادەیە بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ پێنج ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە توانای بەرھەمداری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە توانایاندا ھەیە ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنن، بەڵام بەھۆی ڕێکەوتنی ئۆپیک پڵەس و دیاریکردن و سنوردارکردنی ڕێژەی ھەناردەکردنەوە ڕۆژانە بە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل بەرھەمدەھێنین و لەو بڕەش سێ ملیۆنی ھەناردەی دەرەوە دەکەین .


وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت،  لە ئەگەری زیادکردنی بڕی فرۆشراوی نەوت لە جیھاندا لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس لە ئایندەدا پاش توێژینەوەی دۆخی بازاڕی نەوت و خواست لەسەری عێراق پشکی خۆی لەو زیادکردنەدا دەبێت و بڕی ھەناردەی زیاد دەکات و لە ئێستاشدا دووەم گەورەترین بەرھەمھێنی نەوتی خاوە لە پاش سعودیەوە لە ڕێکخراوی ئۆپیک دا .