لە ماوەی ٤٨ سەعاتی داھاتوودا جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ٤٨ سەعاتی داھاتوودا ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری ھەرێم و ھەندێ کاتیش ئەگەری بەھێزبوونی کاریگەرییەکەی ھەیە و خێرایی باش لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.
ڕاشیگەیاند، ھەر لە ٤٨ سەعاتی داھاتوودا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزکەی ١ تا ٢ پلە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو.