کاروانێکی دیکەی ژن و منداڵی داعش لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق

2022-08-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کاروانێکی دیکەی ژن و منداڵی داعشە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆل لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ کەمپی جەدعە لە عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانێکی دیکەی ژن و منداڵی داعشە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆل لە رێگەی دەروازەی رەبیعەی سوریاوە بە پاس گەڕێنرانەوە بۆ کەمپی جەدعە لە عێراق.

وتیشی، ھێزێکی زۆری ئەمنی بەوردی چاودێری گەڕانەوەی ئەو کاروانەی ژن و منداڵی داعشە عێراقییەکانیان کردووە کە لە کەمپی جەدعە نیشتەجێ دەکرێن.