ئەردۆغان: لە سەختترین ساڵانی وشکەساڵیشدا تورکیا رووبەرووی بێئاوی نابێتەوە

2022-08-12   |  
رەجەب تەیب ئەردۆغان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ، وڵاتەکەی خاوەنی ٩٣٠ بەنداوە و کۆی گشتی یەدەگی ئاوی وڵاتەکە زیاتر لە ١٨٠ ملیار مەتر چوارگۆشەیە.

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، بەھۆی بەنداوەکانەوە لەمەودوا لە سەختترین ساڵانی وشکەساڵیشدا تورکیا گرفتی بێ ئاوی نابێت ، بە وتەی ئەردۆغان ، تا ئێستا ٨٩١ ملیۆن و ٢٥٦ ھەزار دۆلاریان لە دروستکردنی بەنداوەکاندا خەرج کردووە و داھاتی بەنداوەکان ساڵانە دەگاتە ١٥٠ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلار  ، جگە لەوەش بەنداوەکان رۆڵێکی سەرەکیان دەبێـت لە دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ تورکیا .

ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی دروستکردنی بەنداوەکانی تورکیاوە ، فشارێکی زۆر لەسەر عێراق دروستبووە ، ئاستی ئاوی روبارەکانی عێراق تا رادەیەکی زۆر کەمی کردووە ، چەند جارێکیش عێراق یاداشتنامەی نارەزایی لەوبارەیەوە پێشکەشی تورکیا کردووە  ، بەڵام بێ ئەنجام بوە .