لە بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی سیستمی پۆرتاڵی خزمەت چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

2022-08-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەرێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، سستمی پۆرتاڵی خزمەت بۆ کارئاسانی کاروباری ھاووڵاتیان چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو بەشێک لە کاروبارەکان بەئەلکترۆنی کراون، لێپرسروای بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتیەکەش دەڵێت، ئەو سیستمە رۆڵی گرنگی بینیوە لە گەیاندنی زانیاری بەھاووڵاتیان و کەمبوونەوەی قەرەباڵغی و رۆتین لە فەرمانگە حکومییەکاندا.