دەوڵەتی یاسا ڕەتیدەکاتەوە سازش لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات.
حسێن مەردان ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکگرتووە و ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا تاکو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە چارەسەری کێشەکان بەڕێوەبچێت.
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکردووە، تائێستا پەرلەمانتاران دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەتدەکەنەوە.
بەوتەی حسێن مەردان، دەوڵەتی یاسا سورە لەسەر ئەوەی محەمەد شیاع سودانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەربگرێت و ڕەتیدەکەنەوە لە جێگەی ئەو کەسێکی دیکە کاندید بکەن.