بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد

2021-06-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و زیانی گیانی نەبووە. 


راشیانگەیاند، سیستمی بەرگری ئەمریکا شکستی ھێناوە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکەیە.  


چوار رۆژ لەمەوبەریش بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی "بەغداد" بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، کە سەربازانی ئەمریکی تێدا جێگیر کراوە. 


فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاش نیگەرانیان دەربڕیوە لە زیادبوونی ھێرشەکان و بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چونکە بەرپەرچدانەوەیان قورسە و سیستمی رادارەکان ناتوانن دەستنیشانی بکەن.