کۆمسیۆن مەرجی نوێ بۆ دامەزراندن رادەگەیەنێت

2021-06-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، مەرجێکی تر بۆ ئەو کەسانە دادەنێت کە داواکاری دامەزراندن پێشکەش دەکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە، لە چوارچێوەی دانانی فەرمانبەری گرێبەست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، دەبێت ئەو کەسەی فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن پڕ دەکاتەوە، کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەر یان پسوڵەی نوێکردنەوەی داتا بایۆمەترییەکانی ھەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی مانگێکە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن داناوە و بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و چاوەڕوانن ناویان بۆ دامەزراندن و چاودێری ھەڵبژاردن بێتەوە.