ڕوانگەی سوری: ڕوسیا دەیەوێت تورکیا فشار بخاتە سەر ھەسەدە

2022-08-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دوای کۆبوونەوەی پوتین و ئەردۆغان و کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی لە تاران پەرەی سەند.

رامی عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری روانگەی سوری وتی، ڕوسیا دەیەوێت تورکیا فشار بخاتە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بۆ حکومەتی سوریا بەجی بھێلێت. 

رامی عەبدولرەحمان جەخت لەوەشکردەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی تورکیا داگیرکردنی زیاتری خاکی سووریایە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا گڵۆپی سەوزی ڕووسی و ئەمریکای بۆ دانەنراوە. ئاماژە بەوەشکرد بێدەنگی ئەمریکا بەرامبەر ھێرشەکان نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا گرنگی بە پرسی سوریا نادات.

وتیشی، ئەگەر تورکیا ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بە بیانووی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا ئەنجام دەدات ئەوە دەبێت ھۆی ئاواەبوونی بە ھەزاران کورد لە مالەکانیان بەرەو چارەنوسێکی نەدیار.