"ئەحمەد وەندی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، ھاوپەیمانییەکەیان داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەلایەنە سیاسییەکان دەکات تا لەرێی دەستورەوە ئیدارەی قۆناغی داھاتوو بدەن و نەخشە ڕێگەیەکی روون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە دیاریبکرێت.
"ئەحمەد وەندی" وتیشی، بەبێ دانووستانی نیشتمانی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق نییە، چونگە گفتوگۆ ھەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەکانە. بەپێچەوانەوە دوور کەوتنەوە و لێکترازان بۆشایی نێوان لایەنەکان زیاتردەکات.