سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆکی ئەو حیزبە کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی ھەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان دەکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان.
ھەر شاد و سەرفراز بن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨ی ئابی ٢٠٢٢