ژمارەیەک کۆچبەری کورد و عێراقی لە تورکیا دەستگیر کراون

2022-08-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، لە رۆژی ٥ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی (ماناگات) لە شاری ئەنتاڵیا لە ئۆتۆمبێڵکدا ١٥ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ٥ کۆچبەری ئێرانی دەستگیرکراون.

کۆچبەرەکان ھەوڵیانداوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەڵێت ٥ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە دەستگیرکران.

لە ناوچەی (داتچا)ی سەر بەشاری (مۆغڵا)ش ٥٦ کۆچبەر دەستگیرکران لەگەڵ دوو کەسی بەڕەگەز تورک بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە، لە ناوچەی (مەرمەر)یش ٣٤ کۆچبەری سوری کە ژن و منداڵیان تیدابوو دەستگیرکران.

فیدراسیۆنەکە دەشڵێت، پێشتر لە ڕیکەوتی ٦/٨/٢٠٢٢ ھەر لەناوچەی مەرماریس ٥٦ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی یٔێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە ، لەھەمان کات و شوێنیشدا دوو پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.