پۆرتاڵی خزمەت بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و پێدانی زانیاری دروستە بە ھاووڵاتی

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆرتاڵی خزمەتی حکومەتی ھەرێم، کەوتۆتەکار بۆ پێشکەشکردنی رێنمایی و زانیاری لە سەر خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە دەستە و دامەزراوەکان، کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان ھەیە.

ھاوکات بەشی سکاڵای ھاووڵاتیان لە پۆرتاڵەکە چالاککراوە، ھاووڵاتیان دەتوانن سکاڵا بنوسن لە سەر چۆنیەتی خزمەتەکان کە پێشکەش دەکرێت، ئەگەر رێنماییەکان بەو شێوەیە نەبوو کە لە دەستە و دامەزراوەکان داوادەکرێت.