لە رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ناوچەی بانەی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژراوە و لە مەریوانیش کۆلبەرێکی دیکە ئەشکەنجەدراوە.

بەپێی ھەواڵی کۆڵبەرنیوز، لە سنووری سەرداڤ سووراو لە شارۆچکەی بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھێزەکانی ئێران تەقەیان لە کۆلبەرێک بە ناوی ھەژار فەرەجی کردووە، لە ئەنجامدا لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

ھەروەھا لە سنووری گوندی نۆدشە سەر بە مەریوان سەربازانی ئێران کۆلبەرێک دەگرن و ئەشکەنجەی دەدەن.

لە لایەکی ترەوە چالاکوانێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە و چالاکوانێکی دیکە لە مەریوان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ھیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییان نییە.