بڕی زیاتر لە ٩٧ ملیار دیناری گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەشتووەتە ھەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازارگانی و پیشەشازی ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٩٧٫٣٦٢٫٠٠٠٫٠٠٠ نەوەد و حەوت ملیار و سێ سەد و شەست و دوو ملیون دینار ھاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان، کە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
وتیشی، لەو بڕە پارەی ھاتووە بڕی ٥٠ پەنجا ملیار ٣٦٢٫٠٠٠٫٠٠٠ دیناری بۆ سلێمانی و بڕی ٣٠ ملیار دیناری بۆ ھەولێر و ١٧ ملیار دیناریشی بۆ دھۆکە.
ئاشکراشیکرد، پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بەسایلۆکان.