تورکیا ٥٥ ھاوەنی ئاڕاستەی چەند گوندێکی مەنبج کرد

2022-08-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆردومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیا بەردەوامە و ئەمڕۆش ٥٥ ھاوەنی ئاڕاستەی چەند گوندێکی باکوری شاری مەنبج کرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا ھەردوو  گوندی "عەون دادات" و "محەسەنلی" و چەند گوندێکی تری لە باکوری شاری مەنبج، بە ھاوەن و مووشەک بۆردوومان کردووە و ٥٥ ھاوەنی ئاڕاستە کردوون. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بەشێوەی ھەڕەمەکی بەردەوامە و ئەو ناوچانەش دانیشتووانی تێدایە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.