ئەردۆغان: وتووێژەکانی سوچی سەبارەت بە سوریا ئاسوودەیی بۆ ناوچەکە دەھێنێت

2022-08-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەردۆغان رایگەیاند، گفتوگۆکانی سوچی سەبارەت بە سوریا، ئاسوودەیی بۆ ناوچەکە دەھێنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ھاوئاھەنگی ئەنقەرە و مۆسکو لە شەڕی دژی تیرۆردا گرنگییەکی زۆری ھەیە، گفتوگۆکانیش لە سوچی پشتگیری لەو ھەنگاوانە دەکەن کە لەو ڕووەوە دەگیرێتەبەر.

ھاوکات ڤلادمێر پوتن سەرۆکی روسیا راگەیاند، تورکیا بەشدارییەکی گەورە لە ئاساییکردنەوەی رەوشی سوریا دەکات. 

چەند مانگێکە تورکیا ھەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا دەکات، بەڵام بەھۆی دژایەتی ئەمریکا و ئەوروپا و تەنانەت روسیاش، ھێشتا ئۆپراسیۆنەکە دەستی پێنەکردووە.