بەهای لیرەی توركیا بەڕێژەی زیاتر لە ٢٪ دابەزی
بەهای لیرەی توركی بە رێژەی زیاتر لە ٢٪ دابەزی. سەرچاوەكان رایانگەیاند، لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی، لیرەی توركی بەڕێژەی لەسەدا ٢ پۆینت ٢ دابەزینی تۆماركردووە و دۆلارێك بەرامبەر بە ٧ پۆینت ٢٥ لیرەی توركییە.
لەسەرەتای ساڵی رابردووەوە بە كاریگەری فشارە ئابورییەكان و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لیرەی توركی زیاتر لە ٣٠٪ ی بەهاكەی لەدەستدا و ئاستی هەناردەی وڵاتەكە بەڕێژەی لەسەدا ٠ پۆینت ٩دابەزیوە و هاوردەش بەڕێژەی لەسەدا ١٥ پۆینت ٩ بەرزبووەتەوە.
|