تەندروستی جیھانیی زەنگی مەترسیدار لەبارەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

2022-07-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی زەنگی مەترسیدار لەبارەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات و پێشبینی دەکات حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەھۆی نەخۆشییەکەوە زیاتر ببن .

کاترین سمولود لێپرسراوی بەشی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی لقی ئەوروپا رایگەیاندووە، لەگەڵ بەردەوامیی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا ، پێشبینی دەکەن حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان زیاتر ببێت ، بۆیە دەبێت بە زوترین کات ھەنگاوی پێویست بنرێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە توشبوان بە بێ وەرگرتنی چارەسەر چاکدەبنەوە، بەڵام نەخۆشییەکە کاریگەری مەترسیدار لەسەر ھەندێک لە توشبوان جێدەھێڵێت و ئەوانەی بەھۆی نەخۆشیەکەوە توشی ھەوکردنی مێشک دەبن ، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت .