وەرزش

زیدان: ئەمە یاری تۆپی پێ نەبوو


 

زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵتەنگی خۆی بەرامبەر بە یەكسانبوونی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا ئەوەی لەسەریان بووە كردویانە لەم كەشە خراپەدا.

زیدان دوای یارییەكە وتی: بەشێوەیەكی خراپ مامەڵەمان لەگەڵ دۆخە كرد و ئەوەی توانیشمان كردمان، بەڵام ئەمە یاری تۆپی پێ نەبوو.

وتیشی: ئەمە هەشتی ئێمەیەو نازانین كەی دەگەڕێینەوە مەدرید، دەبوو ئەم یارییە دوابخرێت، ئەمە یاری تۆپی پێ نییە، بەڵام ئەوەی رووی دا بوو بە ڕابردوو، من گلەیی لەو دۆخە دەكەن، چونكە دۆخەكە گونجاو نەبوو بۆ یاریكردن.

سەبارەت بە هۆكاری دوانەخستنی یارییەكەش زیدان وتی: نامەوێت قسە لەسەر ئەوە بكەم، ئێمە پێمان وترا دەبێت یاری بكەن، بەڵام هەمووان دۆخی یاریگایان بینی، بۆ من ئەمە تۆپی پێ نییە، دۆخی ئێمە ئێستا قورسە چونكە لەم شارە گیرمان خواردووەو ڕەنگە تا چەند ڕۆژێك نەیتوانین گەشت بكەین، سەرنجی ئێمە لەسەر ئەوەیە بەزویی ئەم دۆخە تێپەڕێنین بۆ ئەوەی بۆ یاری ٤ شەممە ئامادەبین.



3 مانگ پێشتر - Jan 10 2021 7:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر