تەندروستی

لە ھەرێمی کوردستان ٩٦٨ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە


لە ھەرێمی کوردستان ٦٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا و ٩٦٨ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکرا. 

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆی ٦٨ تووشبووی نوێ، ١١ لە "ھەولێر" و ٣٥ لە "سلێمانی" و ٢٠ حاڵەت لە "دھۆک" و دووان لە "گەرمیان" تۆمارکراوە، ھاوکات ٦ توشبوو گیانیان لەدەستداوە و ٩٦٨ توشبووش چاکبوونەتەوە. 

کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ١٠٤ ھەزار و ٤٠٢ کەس، تا ئێستاش ٣٤٢٤ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ٧٩ ھەزار و ٧٩٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە. 



2 هەفتە پێشتر - Jan 10 2021 3:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123