ھاوردەی پێکھاتە نەوتیەکان بۆ ناو عێراق کەمدەکات

2021-06-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاوردەکردنی پێکھاتە نەوتیەکان بۆ ناوخۆی عێراق بە گوژمەی ٢ ملیار دۆلار کەمیکردووە.

ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە، بەھۆی ئەو سەرکەوتنانەی لە بواری نەوت و پێکھاتەکانی بەدەستیان ھێناوە، ھاوردەکردنی پێکھاتە نەوتیەکان بۆ ناوخۆی عێراق بە گوژمەی ٢ ملیار دۆلار کەمیکرووە.

وەزیرەکەی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو پڕۆژانەی لە بواری ووزە بە تایبەت نەوتدا خراونەتەگەڕ، ھاوکارە بۆ کەمبوونەوەی ھاوردەی پێکھاتە نەوتیەکان بە ڕێژەی ٥٠٪ و چاوەڕوانیش دەکرێت لە کۆتایی ٢٠٢٢دا ھاوردەی پێکھاتە نەوتیەکان بە بڕی ٩٠٪ کەمبکاتەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ئابووریەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە ھەناردەی نەوت بەستووە، بەڵام شمەکە پترۆکیمیاییەکان و پێکھاتەکانی دیکەی نەوت تەنانەت ھەندێجار بەنزینیش لە دەرەوە ھاوردە دەکات.