نرخی نەوت بەردەوامە لە ھەڵکشانی نرخەکەی و ٧٢ دۆلاری تێپەڕاند

2021-06-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە ھەڵکشان کردەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ٧٣ دۆلاری بەخۆوە بینی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیک بووەوە لە ٧٢ دۆلار و ٧٠ سەنت، نەوتی خاوی تەکساسیش لە نزیکی ٧١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسڕەشە لە سەروو ٧٢ دۆلار و ٧٥ سەنتەوە ھاوسەنگی وەرگرت.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان دوای ئەوە دێت کە ھەر یەک لە وڵاتانی چین و ھیند و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ھەفتەیەکە خواستیان لەسەر نەوت زیادی کردووە.