ئابوری

نرخی نەوت بۆ سەورو ٥٦ دۆلار بەرز دەبێتەوە


بە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان لەسەرو ٥٦ دۆلاروە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای کۆبونەوەی رێکخراوی ئۆپیک ھات، کە تیایدا سعودیە بڕیاریدا بۆ مانگەکانی ٢ و ٣ ی ئەمساڵ رۆژانە  بەرھەمھێنانی نەوت یەک ملیۆن بەرمیلی تر کەمبکاتەوە.

بڕیاریشە  سەرەتای مانگی ٣ ی ئەمساڵ جارێکی تر ئەندامانی ئۆپیک کۆبونەوەیەکی یەکلایی کەرەوە ئەنجام بدەن و  دووبارە چاوپیاخشاندنەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بکەن.

لەلایەکی ترەوە ھۆکارێکی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسەکەیە دەگەڕێتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 9 2021 8:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123