تەندروستی

ژمارەی چاکبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ٧٩ ھەزاری تێپەڕاند


لە ھەرێمی کوردستان ١٣٩ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و ٣ تووشبووش لە سلێمانی و دھۆک گیانیان لەدەستدا، ٩٦٢ تووشبووش چاکبوونەوە، بە ئەو ژمارەش چاکبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ٧٩ ھەزاری تێپەڕاند.

سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا مەترسییەکانی نەڕەوینەتەوەو رۆژانە چەندین کەس دەبنە قوربانی، بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاویش لە وڵاتانی دراوسێی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ناچارکردووە بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دوابخات.



2 هەفتە پێشتر - Jan 9 2021 7:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123