تەندروستی

داوا لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكرێت سنورێك بۆ كڕینی ڤاكسین دابنێن


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بە مەبەستی ئاوڕدانەوە لە وڵاتانی هەژار، داوا لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات سنورێك بۆ گرێبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان، بۆ كڕینی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، دابنێن.

(تیدرۆس ئەدهانۆم) بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی دەوڵەمەند كراوە، سنورێك بۆ گرێبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان لە بارەی كڕینی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دابنێن، چونكە بە پێی ئامارەكان، وڵاتانی هەژار توانای دابینكردنی بەشێكی زۆری ڤاكسینەكانیان نییە. داواشی كرد بە پێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی و بە شێوەیەكی دادپەروەردانە، ڤاكسینەكە بەسەر وڵاتانی جیهاندا، دابەش بكرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، تەنها ٤٢ وڵات دەستیان كردووە بە پڕۆسەی پێدانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، كە ٣٦ وڵاتیان لە ڕووی ئابوری و دارایی داهاتیان زۆرە، ٦ وڵاتیش داهاتیان مامناوەندە.

هەفتە پێشتر - Jan 9 2021 1:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123