دادگای بەرازیل چارەنوسی کۆپا ئەمریکای یەکلاکردەوە

2021-06-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای بەرازیل بەشێوەیەکی رەسمی گڵپۆی سەوزی بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لەو وڵاتە ھەڵکرد.

بڕیاربوو ھەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا بە ھاوبەشی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکەن، بەڵام بەھۆی کێشەی ناوخۆی و تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مافی میوانداری کردنی کۆپا ئەمریکایان لێ وەرگیرایەوە .


دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور پاڵەوانێتییەکەی گواستەوە بۆ بەرازیل و لەوێش سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە جەخیان لەوە کردەوە کە دەتوانن میوانداری کۆپا ئەمریکا بکەن .


پێشتر کاسمێرۆی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاندبوو، سەرجەم یاریزانانی سامبا دژی بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکان لە وڵاتەکەیان بەھۆی زۆری کەیسەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام دوای یارییەکەی پاراگوای لە پاڵاوتنی مۆندیال رایانگەیاند کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن .


جێی ئاماژەیە یاریی یەکەمی کۆپا ئەمریکا لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و ڤەنزوێلا رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجام دەدرێت .