هەمەڕەنگ

ساڵی ٢٠٢٠ گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا


نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٦، ساڵی ٢٠٢٠ گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا.

ڕێكخراوی جیهانی بۆ چاودێری كەشوهوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ گەرمترین شەپۆلی گەرما ڕووی لە گۆی زەوی كردووە، كە هاوشێوەی گەرمای ساڵی ٢٠١٦ بووە و بە درێژایی مێژوو ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ گەرمترین دوو ساڵ بوون و بێ پێشینەبوون.

ڕاشیگەیاند، لە ٢٠٢٠دا ناوچەی "سیبریا" لە باكوری نیوەگۆی زەوی و جەمسەری باشوور، بەرزترین پلەی گەرمایان بە درێژایی مێژوو تێدا تۆماركراوە، كە ٦ پلەی سەدی بووە، بەشێكی گەورەی بەستەڵەكەكانی ئەو دوو ناوچەیەش لە هاوینی ڕابردوودا دەستیان بە توانەوە كردووە.

2 هەفتە پێشتر - Jan 9 2021 10:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1