تەکنەلۆژیا

تویتەر ئەژماری دۆناڵد تڕەمپی بۆ هەمیشە داخست


فەرمانگەی ئاسایشی كۆمپانیای تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لە داخستنی ئەژماری تڕەمپ ڕێگریكردنە لە پشێوی و كاری توندوتیژیی زیاتر.

تڕەمپ زیاتر لە ٨٨ ملیۆن فۆڵۆوەری لە تویتەردا هەیە و ئەو سەكۆ كۆمەڵایەتییەی بۆ بڵاوكردنەوەی بۆچوونەكانی و تەنانەت بۆ ڕاگەیاندنی بڕیارەكانی لە كۆشكی سپی، بەكاردەهێنا.

پێشتر كۆمپانیای فەیسبوكیش ڕایگەیاندبوو، لانی كەم ئەژمارەكەی تڕەمپ لە فەیسبوك و ئینستاگرامیش تا ڕادەستكردنی دەسەڵات بە جۆو بایدن دادەخات. تڕەمپ لە دوا تویتیدا بەر لە بڕیاری داخستنی ئەژمارەكەی، ئاماژەی بەوە كردبوو، بەشداری لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆو بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا ناكات.

مانگ پێشتر - Jan 9 2021 10:42AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1