تا ئێستا زیاتر لە ١١ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانی کوژراو و برینداربوون

2022-07-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی نەتەوە ویەکگتووەکان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، تا ئێستا زیاتر لە ١١ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانی کوژراو برینداربوون.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە، تا ڕۆژی یەکشەممە، ١١ ھەزار و ١٢٥ مەدەنی ئۆکرانی بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیاوە کوژراو و برینداربوون، کە لەو ژمارەیە ٤ ھەزار و ٨٨٩ یان کوژراو و پێنج ھەزار و ٢٤٢یان بریندارن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە کۆی ژمارەی قوربانییەکان، زیاتر لە ٦ ھەزاریان لە ھەردوو ناوچەی دۆنیتسک و لۆجانسک بوون.