بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی داوای خانەنشین بوون دەکات

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی، داوای خانەنشین بوون دەکات و کەسێکیش بۆ جێگەکەی دەستنیشان کراوە.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە پێشکەشکردنی خزمەت ‌و تەواوبوونی ماوەی خزمەتی یاسایی، داوای خانەنشین بوونی کردووە.

وتیشی، پێشتر جارێکی دیکە داوای خانەنشینبوونی کردووە، بەڵام ماوەی خزمەتی یاسایی بۆ دوو ساڵ درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا ئەو وادەیە کۆتایی ھاتووە.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید راشیگەیاند، "ماکوان جەمیل مستەفا" کە لە ئێستادا بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەی ھەڵەبجەی شەھیدە بۆ شوێنەکەی دەستنیشانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: رۆژی ١-٧-٢٠٢٢ ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی کە دەکاتە  ١-٧-١٩٥٧.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید لە ساڵانی رابردوودا یەکێک بووە لە بەرێوەبەرە خزمەتگوزارەکانی حکومەتی ھەرێم ‌و چەندین رێکاری دارایی و کارگێری بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان پەیڕەو کردووە، بەھۆی خزمەتەکانیشیەوە حکومەتی ھەرێم دوو ساڵی تری وەک بەرێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی بۆ درێژکردەوە، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەش ئێستا داوای خانەنشین بوونی کردووە.