لە کەرکوک ٧٧ تیرۆریست و داواکراو دەستگیرکران

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کەرکوک ٧٧ کەس بە تۆمەتی تیرۆر، دەستگیرکران و ژمارەیەکی زۆریش چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھێزەکانیان توانیویانە ١٧ تیرۆرست و ٦٠ داواکراو دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٧ شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی داعشیان لەناوبرد و دەستیشیانگرتووە بەسەر ٧ کۆگای چەکدا، ھاوکات ٥٩ ئامێری تەقینەوە و ٢٤ موشەک و ٥٠ بۆمبی ھاوەن و چەندین جۆر تەقەمەنی تر دەستیان بەسەردا گیراوە.