عەممار حەکیم داوای پێکھێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی دەکات

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عەممار حەکیم، سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزی دەوڵەت، داوای پێکھێنانی حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتمانی دەکات، کە توانای دابینکردنی خزمەتگوزاریی ھەبێت.

عەممار حەکیم رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە، کە توانای دڵنیاکردنەوەی گەلی عێراق و گەڕاندنەوەی متمانەی بۆ پڕۆسەی سیاسی و سیستمی سیاسی ھەبێت، وتیشی، حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتمانی و تیمێکی گونجاوی لێھاتوو، پەیامێک دەبن بۆ گەلی عێراق و پێدانی ئومێدە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

عەممار حەکیم راشیگەیاند، پابەندن بە یەکگرتویی وڵات و پڕۆسەی سیاسی، بۆ پاراستنی مافەکانی ھەمووان و جەختدەکەنەوە لە چارەسەکردنی تەنگژەکان، لە رێگەی ئەو میکانیزمانەی پڕۆسەی سیاسییان لەسەر بەندە بۆ چاکسازیی لە ھەڵەکان.