وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، تا ئێستاش تورکیا کوژرانی ٣٤ سەربازی لە میانی لەشکرکێشیی چڕنووک-قووفڵ، لە ھەرێم ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانیان لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ کوژراون.
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی نیسانی ئەمساڵ، تورکیا لەشکرکێشییەکی نوێی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و باسیان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، تا ئێستا تورکیا کوژرانی ٣٤ سەربازی وڵاتەکەی لە میانی ئەو لەشکرکێشییە ڕاگەیاندووە.