گەنجانی کفری نیگەرانن لە نەبوونی ھەلی کار لە شارەکەیان

2022-07-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نەبوونی ھەلی کار لە قەزای کفری بووەتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی گەنجان، چونکە بە دەگمەن گەنجێک دەبینرێت خاوەنی کارێکی جێگیر بێت.

بەشێک لە گەنجانی شارەکە دەڵێن، جگە لەوەی حکومەت دەرگای دامەزراندنی داخستووە، پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەتیش، نەیانتوانیووە ئەو بۆشایە لە کفری پڕبکەنەوە.

ڕەوشی بێکاری لە کفری لە کاتێکدایە، پێشتر قەزاکە یەکێک بووە لە شاڕێگەکانی بازرگانی نێوان عێراق و شام.