لە مانگێکدا پێنج ھاوڵاتی بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێم شەھید بوون

2022-07-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ماوەی مانگێکدا بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا پێنج ھاوڵاتی لە ھەرێمی کوردستان شەھید بوون و چوار بارەگای نوێی سەربازیش دروستکراون.

تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی"سی پی تی"ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ماوەی مانگێکدا، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، پێنج ھاوڵاتی شەھید بوون، کە سیانیان منداڵ بوون، ھەروەک ١٥ ھاوڵاتی تریش برینداربوون.

 لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ھەر لەو ماوەیەدا چوار بارەگای نوێی سەربازی تورکیا لە ھەرێم دروستکراون، تۆپبارانی چەند گوندێکیش بەردەوام بووە، ھاوکات بەو ھۆیەشەوە گوندی"توتەقەڵ"لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چۆڵکراوە.