سەرۆکی شارەوانی تاران: ٥١%ی دانیشتوانی تاران لە خانووی کرێدا دەژین

2022-07-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ٥١% ی دانیشتوانی تاران لە خانووی کرێدا دەژین، سەرۆکی شارەوانی تارانیش دەڵێت، گەورەترین کێشەی خەڵکی تاران نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونە.

"عەلیرەزا زاکانی" سەرۆکی شارەوانیی تاران رایگەیاند، لە ئێستادا گەورەترین کێشەی خەڵکی تاران شوێنی نیشتەجێبوونە، چونکە ٥١% دانیشتوانی تاران لە خانووی کرێدا دەژین. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەر فەرمانبەرێک ٦٥% ی  مووچەکەی بۆ کرێی خانوو تەرخان دەکات، بەو پارەیەش دەتوانێت خانویەکی ٧٥ مەتری بەکرێ بگرێت، ھەر فەرمانبەرێکیش بیەوێت خانوو بکرێت، بۆ ئەوە دەبێت بەشێک لە مووچەکەی پاشەکەوت بکات و دوای ٦٦ ساڵ دەتوانێت خانوو بکڕێت.