شیکەرەوە ئابورییەکانی بانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکا ھۆشداریانداوە لەوەی گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕوسیا، نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەنێتە ٣٨٠ دۆلار.
ئەو ھۆشداریەی بانکەکە لە کاتێکدایە، گروپی حەوت سەرقاڵی دانانی ڕێوشوێنێکن بۆ دانانی سنورێک بۆ نرخی نەوتی ڕوسیا و توندکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر داھاتی نەوتی ڕوسیا.
بانکی جی پی مۆرگان ھۆشداریداوە، ئەگەر بێتوو گەمارۆکان ببێتە ھۆی کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ڕوسیا بەڕێژەی ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوا کاریگەریی کارەساتبار لەسەر بازاڕی وزەی جیھان جێدەھێڵێت و چاوەڕواندەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٣٨٠ دۆلار لە بازاڕی وزەی جیھانیدا.
دەربارەی پلانەکانی ئەوروپا بۆ سنوردارکردنی سنورێک بۆ نرخی نەوتی ڕوسیا، سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو ھەنگاوە بڕیارێکی سیاسییە و دەبێتە ھۆی دروستکردنی کێشەی گەورە بۆ بازاڕی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.