سبەینێ ھەدەپە پێنجەمین کۆنگرە لە ئەنقەرە دەبەستێت

2022-07-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارە سبەینێ "ھەدەپە"پێنجەمین کۆنگرە لە ئەنقەرە ببەستێت.

پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی پێنجەمین کۆنگرە تەواو بووە و رۆژی یەک شەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٢ کۆنگرەکە لە ئەنقەرە سازدەکرێت.

راشیگەیاندوە، نوێنەرانی ٤٠٠ رێکخراو و کەسایەتی و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، ھەروەھا ھەزار و ٥٠ ئەندامی کۆنگرەش مافی دەنگدانیان دەبێت. 

بڕیارە لە کۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی کاتی و ٥٠ جێگر و ھاوسەرۆکانی گشتی"ھەدەپە"ھەڵبژێردرێن.