وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئامارێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی لە ھەرێم بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە ماوەی رابردوودا، دەستیان گرتووە بەسەر دوو ھەزار و ٢٢٨ دەمانچە و ھەزار و ٨١١ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و سێ ھەزار و ٢٢ تاپڕ و بادی، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ٢٦ ھەزارو ٥٢٣ فیشەکی تاپڕ و ٩ ھەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف و ٧٤٨ فیشەکی دەمانچە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوای بڕیارەکەی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی چەکی بێ مۆڵەت لە پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن دەستپێکردوە.