‎ بەھۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ھورمزگان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

2022-07-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
چەند بومەلەرزەیەکی بەھێز باشوری ئێرانیان ھەژاند و زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەییەکی یەک لەدوای یەک پارێزگای ھۆرموزگانیان ھەژاندووە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ی تریش بریندار بوون، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان پێگەیشتووە.

مەھدی دۆستی پارێزگاری ھۆرمۆزگان ڕاگەیاندووە، گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان ٦.١ و ٦.٣ پلە بەپێوەری ڕیختەر بووە.

بەوتەی بەرپرسانی ئێران چەقی بومەلەرزەکان، ٥٣ کیلۆمەتری باکوری خۆرھەڵاتی شاری بەندەر عەباس بوون و دانیشتوانی ئیماراتیش ھەستیان بە بومەلەرزەکان کردووە.