پوتن: پەیوەندییەکانی روسیا و بیلاروس گەیشتوەتە ئاستێکی نمونەیی

2022-07-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا و بیلاروس گەیشتوونەتە ئاستێکی نمونەیی لە ھاوپەیمانی و ھاوبەشی ستراتیژی.

پوتن لە وتەیەکدا بۆ بەشدارانی نۆیەم کۆڕبەندی ھەرێمەکانی روسیا و بیلاروس رایگەیاند، روسیا و بیلاروس تەنھا پارێزگارییان لە نەریت و دۆستایەتی نێوانیان نەکردوە، بەڵکو توانیویانە بەھێزی بکەن و پەرەی پێبدەن.

وتیشی، ھەر دوو وڵات توانیویانە بگەنە ئاستێکی نمونەیی لە ھاوپەیمانی و ھاوبەشی ستراتیژی و دەوڵەتی فیدراڵی لە نێوان روسیا و بیلاروس نمونەیەکی راستەقینەیە لەسەر تەواوکاری و سودی ھاوبەش و یەکسانی.