وەزیری کشتوکاڵ: ئاستی سەرمایەگوزاری لە کشتوکاڵدا گەیشتووەتە نزیکی لەسەدا ١٠

2022-07-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ھەڵەبجە ساڵیادی کردنەوەی ھەفتە بازاڕی کێڵگەی کشتوکاڵ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کرایەوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم لەوتەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتەکەی کۆمەڵێک ھەنگاوی ناوە بۆ گەڕاندنەوەی بنەچەی کشتوکاڵکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی و ناساندنی بە وڵاتانی دەرەوە.

وتیشی، لە سێ ساڵی رابردوودا توانیویانە ئاستی سەرمایەگوزاری لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ١.٨% بەرزبکەنەوە بۆ نزیکەی ١٠%. ھەروەھا لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکی ھەماھەنگییەکان کردووە بۆ پەرەپێدانی توانای جوتیارانی ھەڵەبجەو پێنجوێن و شارەزوور لە بەرھەمھێنانی پەتاتە بۆ ئەوەی چیتر پێویستیان بە ھاوردەکردنی نەبێت.

وەزیری کشتوکاڵ راشیگەیاند، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی گرنگن لەسەر ھەناری ھەڵەبجە و لەگەڵ ئیماراتییەکان و جوتیاران لیژنەیەک پێکھێنراوە تاکو کوالیتییەکەی بەرزبکەنەوەو وەک براندێک ھەناردەی دەرەوەی بکەن.