سەرۆکی چین: ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە ھۆنگ کۆنگ

2022-07-01   |  
شی چین بینگ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
(شی چین بینگ) سەرۆکی چین ، سەردانی ھۆنگ کۆنگی کرد و رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ گۆرینی بنەمای یەک وڵات و دوو سیستم کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە لە ھۆنگ کۆنک جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی چین بۆ یەکەمجار لە دوای سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا، سەردانی دەرەوەی خاکی چینی کردوو بەشداریکرد لە ئاھەنگی یادی  ٢٥ ساڵەی وەرگرتنەوەی سەروەری ھۆنگ گۆنگ لە بەریتانیا و لەوتەیەکدا رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە ھۆنگ کۆنگ و پێویستە بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام بێت.

رونیشیکردەوە، دیموکراسیەتی راستەقینە لە ھۆنگ کۆنگ لە دوای گەڕانەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی چین دەستیپێکردووە.