لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران: تای خوێنبەربوون بەرەو كۆنترۆڵكردن دەڕوات

2022-07-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، عێراق بەرەو كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی تای خوێنبەربون دەڕوات.

(سوهام موسەوی) ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، بەر لە چەند هەفتەیەك ئاماری توشبون و گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە بەرزبونەوەدابوو ئەوەش مەترسی ئەوەی دروستكردبوو نەخۆشیەكە بەشێوەیەكی فراوان لەسەرتاسەری وڵات بڵاوببێتەوە، بەهۆی گرتنەبەری رێكارو رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی ڤێتێرنەری  ئامارەكانی توشبون كەمییانكردووە و بەرەو كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی  دەچن.