١٠ ھەزار تۆن گەنمی گەرمیان و شارەزوور گەیەندراوەتە ئاشەکانی سلێمانی

2022-06-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ١٠ ھەزار تۆن گەنمی گەرمیان و شارەزوور لە سایلۆکانەوە ئاڕاستەی ئاشەکانی سلێمانی کراون، بەڵام تا ئێستا نازانرێت سایلۆکانی گەرمیان توانای دابینکردنی چەند ھەزار تۆن گەنمیان ھەیە، تا بۆ بەشە خۆراکی مانگانە پشتیان پێ ببەسترێت. بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانیش، ئاردەکە گرفتی نییە و ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ نانکردن بەکاریبھێنن.