لە تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار کرا

2022-06-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری تەندروستی تورکیا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمونی ڕاگەیاند.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمونیان تۆمارکردووە و لەبارەی تووشبووەکەشەوە وتی، تووشبووەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و خراوەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستیییەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزیری تەندروستی تورکیا، تووشبووەکە سیستمی بەگری لاواز بووە و لە ئێستادا کەرەنتینە کراوە و ھەوڵ دەدەن ڕێگر بن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە. 

لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری لە بارەی نەخۆشییەکەوە داوە بەڵام دڵنیایی دەدات کە ھیچ ترسێک نییە لەوەی ڤایرۆسەکە بگۆڕێت بۆ پەتایەکی جیھانی.