ڕۆژانە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە گەرمیان بە گوێرەی خواستی ھاوڵاتیان دابەش دەکرێت

2022-06-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەمەودوا ڕۆژانە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە گەرمیان بە گوێرەی خواستی ھاوڵاتیان و شۆفێران دابەش دەکرێت و بەو ھۆیەشەوە گرفتی قەرەباڵغی بەنزینخانەکان نەماوە.

یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە پێنج بەنزیخانە لە قەزاکانی کەلار و کفری، بەنزینی پاڵپشتیکراو بە ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت، بۆ پڕکردنەوەی خواستی شۆفێران و ھاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چاودێریکردنی کوالیەتی بەنزینەکەش، ڕۆژانە پشکنین بۆ ئەو دوو جۆرە بەنزینە دەکرێت و شیاون بۆ بەکارھێنان.

ڕۆژانە ناوچەی گەرمیان پێویستی بە ٢٠٠ ھەزار لیتر بەنزینە، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە ھەشت تانکەر بەنزین دێتە ناوچەکە و دوو تانکەری بە نرخی ٦٩٠ دینار دەدرێت بە شوفێرانی پاس و تەکسی و چوار تانکەری دیکەیش بە ٨٠٠ دینار دابەش دەکرێت.