جەخت لە بەردەوامی ڕێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکرێتەوە

2022-06-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لە بەردەوامی ڕێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە، لە کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی ھێزی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر بەردەوامی دان بە کارەکانی ڕێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی یەکەی سەربازی بۆ بە ھێزکردنی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ لە نێو ھێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە  لە ئەنجامی ئەو ھەوڵە گشتگیرانە بوو کە لە ڕابردوودا لە ژێر ڕۆشنایی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کە بە مەبەست لێی ڕیفۆرمی سەربازی و نوێکردنەوە و یەکخستنی ھێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە بوو بە ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.